دەتەوێت ئەم وەرگێڕانە باشتر بکەیت؟ 
 


[rufus icon] Rufus

دروستکردنی USB ی بۆتکراو بەشێوەیەکی ئاسان

 

Rufus یارمەتی فۆرمات کردن و دروستکردنی درایڤەکانی فلاشی USB ی بۆتکراو دەدات، وەک کلیلەکانی USB/pendrives، ستیکەکانی بیرگە، هتد.

دەکرێت بە سوود بێت بەتایبەت بۆ ئەو حاڵەتانەی کە:

سەرەڕای قەبارە بچووکەکەی ، ڕوفس هەموو شتێک دابین دەکات کە پێویستت پێیەتی!

لیستێکی تەواونەکراوی Rufus کە پشتیوانی لە ISO کردووە لە خوارەوەی ئەم لاپەڕەیە دابین دەکرێت. (1)

داگرتن

أحدث الإصدارات:

حلقة الوصل نوع منصة مقاس التاريخ
rufus-4.4.exe قياسي Windows x64 1.4 مێگا بایت 2024.01.17
rufus-4.4p.exe هەڵگر Windows x64 1.4 مێگا بایت 2024.01.17
rufus-4.4_x86.exe قياسي Windows x86 1.4 مێگا بایت 2024.01.17
rufus-4.4_arm64.exe قياسي Windows ARM64 4.6 مێگا بایت 2024.01.17
rufus-4.5_BETA.exe BETA Windows x64 1.4 مێگا بایت 2024.05.08
 

وەشانەکانی تر (GitHub)
وەشانەکانی تر (FossHub)

پێویستیەکانی سیستەم:

Windows 8 یان دواتر. کاتێک داونلۆود کرا، بەرنامەکە ئامادەیە بۆ کارکردن.

زمانە پشتیوانەکان:

Bahasa Indonesia،  Bahasa Malaysia،  Български،  Čeština،  Dansk،  Deutsch،  Ελληνικά، 
English،  Español،  Français،  Hrvatski،  Italiano،  Latviešu،  Lietuvių،  Magyar،  Nederlands،  Norsk، 
Polski،  Português،  Português do Brasil،  Русский،  Română،  Slovensky،  Slovenščina،  Srpski، 
Suomi،  Svenska،  Tiếng Việt،  Türkçe،  Українська،  简体中文،  正體中文،  日本語،  한국어،  ไทย، 
עברית،  العربية،  پارسی.
 

ئەم هەلە دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریی خۆم بۆ ئەو وەرگێڕانە بکەم کە بۆ Rufus یان ڕەخساندووە ، هەروەها ئەم ماڵپەڕە بە زمانی جۆراوجۆر وەربگێڕدرێتەوە . ئەگەر ئەوەت بۆ دەدۆزێتەوە کە دەتوانیت Rufus بە زمانی خۆت بەکار بێنیت ، دەبێت بەڕاستی سوپاسیان بکەیت !

بەکارهێنان

داگرتنی جێبەجێکردن و رادانی – هیچ دامەزراندنێک پێویست نیە.

جێبەجێکردن بە دیجیتەڵی ئیمزا کراوە وە بەم شێوە دەمێنێت:

تێبینیەکان لەسەر پشتیوانی DOS:

ئەگەر درایڤێکی بووتی DOS دروست بکەیت و کیبۆردێکی نا-US بەکاربهێنیت، Rufus هەوڵ دەدات شیوەی تەختەکلیل دیاری بکات بەپێی شێوازی سیستەمەکەت.

تێبینییەکان لەسەر پشتیوانی (ئایزۆ)

هەموو وەشانەکانی Rufus لەوەتەی وەشانی 1.1.0 ڕێگە بە دروستکردنی USB بۆتکراو دەدات لە ISO image.

دروستکردنی وێنەیەکی ISO لە دیسکێکی فیزیکی یان لە کۆمەڵێک فایلەوە زۆر ئاسانە بۆ ئەنجامدانی هەرچۆنێک بێت، لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرنامەی سوتاندنی سی دی، وەک ئەوەی بە ئازادی بەردەستە لە InfraRecorder or CDBurnerXP.

پرسیارە دووبارەکراوەکان (FAQ)

پرسیارە دووبارەکراوەکان Rufus بەردەستە لێرە.

بۆ پێدانی کاردانەوە، ڕاپۆرتی کێشەیەک یان داواکردنی زیادکردن، تکایە GitHub بەکاربێنە issue tracker. یان دەتوانی ناردنی نامە.

مۆڵەت

GNU مۆڵەتی گشتی (GPL) وەشانی ٣ یان دواتر.
تۆ ئازادیت لە دابەشکردن یان دەستکاریکردن یان تەنانەت فرۆشتنی سۆفتوێرەکە، هەتا ئێستا کە تۆ ڕێز لە مۆڵەتی GPLv3 دەگیڕێیت.

Rufus بە رێژەی 100% بە شەفافی بەرهەم دەهێنرێت، لەرێگەی سەرچاوەی گشتی ,بە بەکارهێنانی MinGW32.

گۆرانکارییەکان

کۆدی سەرچاوە

ئەگەر تۆ گەشەپێدەر بیت، زۆر دلخۆش دەبین بە تاقیکردنەوە و سەیرکردنی لەهەر هەلەیەک لە Rufus وە پاچ پێشکەش بکەن.

بەخشینەکان

لەوەتەی من لەسەر بنەمای ئاسایی ئەم پرسیارەم لێ دەکرێت، هیچ دوگمەی بەخشین لەسەر ئەم لاپەڕەیە نییە.

هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەست دەکەم سیستەمی بەخشین لە ڕاستیدا یارمەتی پێشکەوتنی سۆفتوێر نادات و خراپتر ، دەتوانێت تاوانبارکردن بێت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەخشینی هەڵئەبژێرن .

ئەگەر بەڕاستی پێداگری بکەیت، دەتوانیت هەمیشە بەخشینێک بکەیت بۆFree Software Foundation, کە ئەوان هۆکاری سەرەکین بۆ سۆفتوێری وەکRufus بەردەست بێت.

بە هەر نرخێک بێت ئەم هەلە دەقۆزمەوە تا بڵێم سوپاس و پەرۆشی و بەردەوامیتان بۆ ئەم بەرنامە کەمە : زۆر جێگای دەستخۆشییە!

بەڵام تکایە بەردەوام بە لە هەست کردن بە ئازادی بەکارهێنانی Rufus بەبێ هیچ گوناهێک سەبارەت بە بەشداری پێنەکردنی لە باری داراییەوە – نابێت هەرگیز پێویست بکات!

(1) لیستی تەواونەبووی ئەو ISO کە Rufus دەتوانێ کارییان ڵەگەل بکات

AlmaLinux،  Arch Linux،  Archboot،  CentOS،  Clonezilla،  Damn Small Linux،  Debian،  Elementary OS، 
Fedora،  FreeDOS،  Garuda Linux،  Gentoo،  GParted،  Hiren's Boot CD،  Kali Linux،  Knoppix،  KolibriOS، 
Linux Mint،  Manjaro Linux،  NT Password Registry Editor،  OpenSUSE،  Raspberry Pi OS،  Raspbian، 
ReactOS،  Red Hat،  rEFInd،  Rocky Linux،  Slackware،  Super Grub2 Disk،  Tails،  Trinity Rescue Kit، 
TrueNAS CORE،  Ubuntu،  UEFI Shell،  Ultimate Boot CD،  Windows XP (SP2+)،  Windows Vista، 
Windows 7،  Windows 8/8.1،  Windows 10،  Windows Server 2019،  Windows 11،